وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مۆڵەتی خوێندن ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا ئاگادارییەك ئاڕاستەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە داوای پێدانی مۆڵەتی خوێندنیان كردووە.
 
لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوە بۆدرێژکراوەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو فەرمانبەرانەى داواى پێدانى مۆڵەتى خوێندنیان کردووە لە ماوەى دوو هەفتە دواى دەرچوونى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان ئەو فەرمانبەرانەى لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون سەردانى لێژنەى پێدانى مۆڵەتى خوێندن بکەن لە دیوانى وەزارەتمان". 
 
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی تاقیكردنەوەکانی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا)ی بڵاوكردەوە.


PM:06:48:05/07/2023