نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەو پشکی هەرێم

کاتی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق کە پەیوەندی بە ھەرێمەوە ھەیە ئاشکرابووبە زووترین کات زانیار لەسەر پشکی هەرێم ڕوون دەبێتەوە.

مەزھەر محەمەد ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند" کەوا دوای بڵاوبونەوەی یاسای بودجە لە ڕۆژنامەی وەقائیع پێویستە ئێستا وەزارەتی دارایی رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات وە تاوەکو رێنمایەکە دەرنەکرێت لەناو وەزارەتی دارایی بڕگەکانی یاسای بودجە ناچێتە بوای جێبەجێکردن".

بە پێی زانیارییەکان وابڕیارە لەم مانگەدا رێنمایەکە دەرچێت و تێیدا شێوازی خەرجکردنی پشکی ھەرێمی کوردستانی تێدا ڕوون دەبێتەوە، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان وا ٨ی تەمووزە و موچەی مانگی ٦ نەدراوە.


PM:07:20:08/07/2023