داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ڕابردوو ١٠٥ ملیۆن و ٤٩ هەزار بەرمیل بووە کە داهاتەکەی هەشت ملیار و ٣٤ ملیۆن دۆلار بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە ٩٢٢ هەزار و ٧٥٥ بەرمیلی لە کێڵگەی گیارە بەرهەم هاتووە و ٣٤٤ هەزار و ٨٠٤ بەرمیلیش ڕەوانەی ئوردون کراوە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لەو مانگەدا (٧٨.٣٣) دۆلار بووە.


PM:10:00:23/08/2023