بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەنێوان تانكەرێك و ئۆتۆمبێلێكی دیكە، كەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ كەسیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی) لەسەر رێگای باوەنور- دەربەندیخان، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان تانكەرێك و ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا روویدا و بەو هۆیەوە سێ كەس بریندار بوون و یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
هەروەها بریندارەكانی دیكەش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد و چارەسەر وەردەگرن.