داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا ٨ ملیار دۆلار بووە


وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی فرۆشی نەوتی راگەیاند کە زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار زیاتر بووە.

ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئەیلوول وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هەناردەکردن و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئاب، راگەیاند کە بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، ١٠٦ ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٨٧٤ بەرمیل نەوت فرۆشراوە کە داهاتەکەی ٨ ملیار و ٨٤٦ ملیۆن دۆلاربووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق روونیکردووەتەوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٠٥ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٩٦٣ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، هەروەها ٤٦٤ هەزار و ٧٢٥ بەرمیلیش هەناردەی ئوردن کراوە و لە کێڵگەی نەوتی گەیارەش، ٤٢١ هەزار و ١٥٦ بەرمیل هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.

لەبارەی هەناردەکردنی رۆژانە، وەزارەتی نەوتی عێراق روونیکردووەتەوە، رۆژانە سێ ملیۆن و ٤٢٣ هەزار بەرمیل هەناردەکراوە کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت  ٨٣ دۆلار و ٣٥ سەنت بووە.




PM:10:21:01/09/2023