بڕیارە سبەی دوو شەممە ٣ی ئەیلول لە دهۆک و سمێل دژی نە ناردنی شایستە داراییەکان لەلایەن حکومەتی بەغداوە، گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازبکرێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا چالاكوانانی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نن " عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی ئیداره‌ی عێراق ده‌كات و به‌هۆیه‌وه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق فه‌رامۆش ده‌كه‌ن".
ئەو چالاکوانانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا باوه‌ڕیان به ده‌ستوور و یاسا نییه، وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی داوا له خه‌ڵكی دهۆك ده‌كه‌ین، به‌شداری له خۆپیشاندان دژی نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە ئەم چالاکییە رێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رێکیان خستووەو، لە رۆژانی داهاتوودا لە ناوچەکانی تریش هەمان چالاکی ئەنجام دەدرێت.
ماوەی دوو مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە، کە بۆ هەر مانگێک بڕی ئەو پارەیەی پێویستە ٩١٧ ملیار دینارە، بەڵام بەغدا ئەمڕۆ بڕیاری دا کە مانگانە ٥٠٠ ملیار بنێرێت بۆ هەرێم وەک سلفە تا ئەو پرسە داراییانەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەکرێن.