هاوپەیمانەکانی تورکیا لە منبەج هێرشدەکەن
لەگەڵ هێوربوونەوەی شەڕو پێکدادانی دێرزوور

 فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند" لە ئێستادا دۆخی دێرەزور ئارامە و هێزەکانیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان".، هاوکات دوو رۆژە هاوپەیمانەکانی تورکیا گرووپە ئیسلامییەکان بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر ناوچەکانی مینبەج.

ئەمڕۆ دوو شەممە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت " ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە دیرەزور پارێزراو دەبێت و بە هاوکاری هاوڵاتیان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەو ناوچەیە".

عەبدی دەشڵێت" تورکیا بەردەوام لە هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکانی تەل تەمیر و مەنبەج و ئەو هێرشانەش بوونەتە هۆی پشێوی"،
هێوربوونەوەی نێوان هەسەدەو هۆزەکانی دێرزەور بە ناوبژیوانی ئەمەریکا ئەنجامدرا.

لەبەرەی باکوری سوریاش لە ناوچەی مینبەج لایەنگرانی تورکیا چەکدارە ئیسلامییەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئەو ناچەیە، بەڵام هێزەکانی مینبەج و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەر پەرچی ئەو هێرشانەیان داوەتەوەو چەندان چەکدار کوژراون.



PM:07:24:04/09/2023