سبەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر پشکی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی شەممە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر ئاستێکی بەرز لەسەر چەند پرسێکی هەنووکەیی کۆببێتەوەو، لە نێویاندا جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و هەروەها ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق.
 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " هەردوو لایەنی کوردی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، تا ئێستا لە لایەنی پارتییەوە فواد حسێن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. شاخوان عەبدوڵا بەشداری دەکەن، بەڵام تا ئێستا لە لایەن یەکێتییەوە دیار نییە کێ بەشداری دەکات، لە هەندێک لە کۆبوونەوەکاندا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و لە زۆربەی کۆبوونەوەکانیشدا خالد شوانی بەشداریان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کۆبوونەوەی سبەینێ چارەنووسساز دەبێت بۆ پشکی هەرێم و، ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و کردنەوەی بارەگاکانی پارتی.



PM:07:15:08/09/2023