کۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی چینەوە ٢٠٠ ملیار دۆلار زەرەر دەکات


کۆمپانیای زەبەلاحی ئەلیکترۆنی ئەمریکی، ئەپڵ نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلاری لە بەهای بازاڕی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی پەکین بەکارهێنانی ئایفۆن لە بەرپرسانی حکومەتی قەدەغەکرد.

کەناڵی ئارتی روسی دوێنێ پێنج شەممە بڵاویکردەوە "گەورە کۆمپانیای ئەکترۆنی "ئەپڵ” بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار لە پشکەکانی دابەزی، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چین ڕێگری لە کارمەندانی حکومەت کرد کە "ئایفۆن” یان هەر ئامێرێکی تری بیانی بۆ مەبەستی کارکردن بەکاربهێنن، یان بیبەنە ئۆفیسەکانیانە".

دوێنێ پێنجشەممە، پشکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەڕێژەی نزیکەی ٣% دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بەڕێژەی ٦،٤% پشکەکانی دابەزیوە.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی پشکدا، کۆمپانیای ئەپڵ بە رێژەی ٢،٩٢% دابەزی و هەر پشکێک بە ١٧٧،٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.



PM:08:46:08/09/2023