ئەمیرێکی داعش لە سەعدیە دەستگیردەکرێت

هێزێکی پێشمەرگە لە نێوان جەلەولا و سەعدیە هەڵدەکوتنە سەر کۆمەڵێک لە داعش و ئەمیرێک دەستگیردەکەن کە دەستی هەیە لە " شەهیدکردنی چەندین پێشمەرگەدا".

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی میدیا راگەیاند " ئەمرۆ ٢١ی ئەیلول ئەمیرێکی داعش لەگەڵ چەند کەسێکی تر و خێزانەکانیان لەنێوان جەلەولاو سەعدیە لە جێگایەکدا خۆیان حەشار دەدەن بۆ ئەوەی نەکەونە بەردەم هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیان".

بەپێی سەرچاوەکەی سپی پێشمەرگە بەوردی چاودێری ئەم کەسانەیان کردووەو لەدەرفەتێکدا ئەمرۆ هەڵیان کوتایە سەری، پاش ئەو هێزەی پێشمەرگە دەستگیریان دەکەن، دەردەکەوێت یەکێک لەگیراوەکان  ئەمیرێکی داعشەو دەستی لە شەهیدکردنی چەندین "پێشمەرگە"دا.
بەپێی سەرچاوەکەی سپی ئەو ئافرەتانەی دەستگیرکراون، ئەوانیش خێزانی چەکدارەکانی داعشن، بەڵام پێشمەرگە ئازادیکردوون. 



PM:03:39:21/09/2014