حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئەیلول ئامادە دەکات


داوا لە ژمێریاری بنکە تەندروستیەکان کراوە لیستی مووچەی مانگی ئەیلول ئامادە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، دوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ مانگەکانی (٩, ١٠,١١), ئێوارەی ئەمڕۆ داوا لە ژمێریاری بنکە تەندروستیەکانی سلێمانی کراوە لیستی مووچەی ئەم مانگە ئامادە بکەن.

هەروەها سەرچاوەیەکیش لە خەزێنەی دووی سلێمانی بە سپی میدیای راگەیاند، ئاگاداری ئەو بڕیارە نین، چونکە تا نیوەڕۆ ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ ئامادە بووە.

بەمەش چارەنووسی مووچەی هەردوو مانگی ٧ و ٨ بە نادیاری دەمێنێتەوە.



PM:07:57:17/09/2023