بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ڕانیە دەستیپێكردەوە و جارێكی دیكە داوای كردنیان بە هەمیشەیی دەكەن.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا بۆچەندین جار مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دەمەزراندن گردبونەتەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.