ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی لوبنانی كۆچی دوایی كرد

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە جیزێل خوری رۆژنامەنووسی دیاری لوبنانی، بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، بەیانی ئەمڕۆ جیزێل خوری ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری دیاری لوبنانی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی (٦٢) ساڵیدا لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە بەیروتی پایتەخت کۆچی دوایی کرد.

جیسێل خوری ساڵی ١٩٦١ لە شاری ئەشرەفیە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، خەڵکی شارۆچکەی ئەلعەقیبەی ناوچەی کەسرەوانی باکووری بەیروتە.

لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٥ لە کەناڵی LBC وەک پێشکەشکاری بەرنامەی گفتوگۆی کولتووری دەستی بە کارەکانی کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٣ هەفتانە بەرنامەیەکی گفتوگۆی سیاسی لە کەناڵی ئەلعەرەبیە پێشکەش دەکرد. 

جیسێل هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەر سەمیر کەسیر کرد، بەڵام لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ "تیرۆر کرا"، لە دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، جیسێل خوری چالاک بووە لە بەرەوپێشبردنی بیرۆکەکانی کسیر و بە هاوکاری هاوڕێ و خێزانەکەی دامەزراوەی سەمیر کاسیر و سەنتەری سکێیس بۆ ئازادی میدیا و کولتووری دامەزراند. 



PM:01:36:15/10/2023