بنزیمە هەڵوێستی خۆی لەسەر جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل راگەیاند

کەریم بنزیمە، یاریزانی فەرەنسی  یانەی ئیتیحادی سعودیە، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی فەلەستین دەربڕی، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو بۆردومانەدا کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کەرتی غەززەی  گرتووەتەوە.


 ئەو هێرشبەرە سعودییەی ئەلئیتیحاد لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە "X”دا نووسیویەتی: "هەموو دوعاکانمان بۆ خەڵکی غەززە کە جارێکی دیکە دەبنە قوربانی ئەم بۆردومانە ناڕەوایە، کە بەهیچ شێوەیەک ڕەحم بە ژن و منداڵ ناکات”.


 یاریزانە پێشووەکەی یانەی ڕیال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا ڕووی لە  سعودیە کردوو ئێستا دڵخۆشە لەو وڵاتە


PM:08:58:15/10/2023