ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌پاند و سزاكانیش بواره‌كانی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌گرنه‌وه.
برایان نێڵسن جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی بەسەر کەسان و قەوارەیەکدا سەپاندووە کە بنکەکانیان لە (ئێران، هۆنگ کۆنگ، چین و ڤەنزوێلا) داناوە کە لە بواری مووشەکی دوورهاوێژ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هاوکاری سوپای پاسدارانیان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، سزا نوێیه‌كانی ئەمریکا (١١) كه‌سایه‌تی و (٨) كۆمپانیا و كه‌شتییه‌ك ده‌گرێته‌وە کە له بواری به‌رهه‌مهێنانی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هاوكاری ماددی ئێرانیان كردووە.