ڕۆژنامەنووسێکی دیاری عێراق لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

سەلاح مەندەلاوی ڕۆژنامەنووسی دیاری عێراق لە تەمەنی (٧٧) ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، سەڵاح مەندەلاوی ڕۆژنامەنووس، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، بڕیارە تەرمەکەی ڕەوانەی گۆڕستانی وادی سەلام له نەجەف بکرێت. 

سەلاح عەبدولجەبار عەلی ناسراو بە (سەلاح مەندەلاوی) ساڵی (١٩٤٦) لە قەڵای جەمیل بەگ لە قەزای مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە لە دایکبووە، ساڵی (١٩٦٨) لە زانکۆی بەغداد بڕوانامەی لە بواری زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە کە نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی دیاری عێراق بووە. 


PM:02:01:19/10/2023