پەنتاگۆن: هێرشەکەی سەر هەولێر شکستی هێنا

ئەمشەو پەنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند "ئەو هێرشەی کراوەتە سەر بنکەکانمان لە هەولێر شکستی پێهێندراوە".

ئەمشەو ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە دوو درۆن  لە لایەن بەرگری ئیسلامی هێرشکرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر،بەڵام پنتاگۆن ڕایگەیاند "شکستمان بەو هێرشانە هێناوە".

هاوکات ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند" گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرگری ئیسلامی ڕایگەیاند" بە دوو درۆن هێرشمان کردۆتە سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر"، بەرگری ئیسلامی ئەو هێزەیە کە هاوسۆزی بۆ فەڵەستینییەکان هەیە و دژی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکایە بۆ ئیسرائیل.





PM:10:26:26/10/2023