ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد) لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق خستە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی (عەین ئەسەد) خستە خوارەوە کە بنکەکە تایبەتە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە دووری چەند کیلۆمەترێک لە بنکەکە خراوەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆش، بۆ جارێکی دیکە به درۆن هێرشكرایە سهر بنكهی سهربازی عهین ئهسهد له پارێزگای ئهنبار و بهرهی مقاومهی ئیسلامی-یش بهرپرسیارێتی خۆی لە هێرشهكه ڕاگەیاند.