بڕی ٢٥ ملیۆن دینار وەک جەژنانە دەدرێت بە پەرلەمانتاران

‌پەرلەمانی عێراق


بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان 'هەر ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بڕی 25 ملیۆن دینار وەك جەژنانە وەردەگرن.


بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی رۆژنامەی (ئەلزەمان) بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان 'هەر ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بڕی 25 ملیۆن دینار وەك جەژنانە وەردەگرن، لە كاتێكدا 2 مانگە بە تەواوەتی كەوتوونەتە سەر كارەكانیان'.


هەر لەمبارەیەوە هادی جەلۆ سەرۆكی سەنتەری بڕیاری سیاسی دووپاتیكردووەتەوە 'هەر پەرلەمانتارێكی عێراق بڕی 25 ملیۆن دینار وەك جەژنانە وەردەگرێت'. ئەم كارەی پەرلەمانی عێراقیشی بە بەشێك لە گەندەڵی دارایی وەسفكردووە و ئاماژەی بەوەداوە 'جەژنانە بۆ هەتیوەكانە، ئایا پەرلەمانتاران هەتیون؟'.



PM:11:52:27/09/2014