نەتانیاهۆ: ئاگربەست ناکەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە جەختی لە دژایەتی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی ٢٠٢٣ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئازادکردنی بارمتەکان بە ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل ناوبرد و ڕایگەیاند" بەبێ ئازادکردنیان ئاگربەست ڕوونادات". 

 هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دایە حزبوڵای لوبنان و وتی" ئامادەین لە هەموو بەرەکان و بە تایبەت بەرەی باکور جوڵە بکەین".

جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری کۆنتڕۆڵی ئەمنیی غەزە نابێت و دوای لابردنی حەماس، کۆنترۆڵکردنی غەزە لە لایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە نابێت. 

نەتانیاهۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزەکانی ئیسرائیل گەمارۆدانی غەزەیان تەواو کردووە، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل بە هەموو تواناییەوە بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر غەزە، تەنیا دوای لابردنی حەماس ئاشتی و ئاسایش بەدی دێت.















PM:01:11:12/11/2023