بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردوە سەر گوندی گۆپتەپە لە سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە مەخموور و گوندەکەیان داگیرکرد، دوێنێ شەویش لەهەمان ناوچە هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) ئەو چەکدارانە دوای چوونە نێو گوندەکە، ئەو چەکدارانە تەقەیان لە سوپای عێراق کردووە و چەند سەربازیێک عێراقی بریندارن.
بەرامبەر ئەو هێرشە سوپای عێراق گەمارۆی گوندەکەیان داوە و هەوڵ دەدەن رووبەڕوویان ببنەوە، لە کاتێک دانیشتووانی گوندەکە کە کوردن لە نێو گوندەکە گیریان خواردووە.
شەوی رابردووش هێرشیان کردە سەر سووپای عێراق لە ناوچەی قەرەچووخ و لە ئەنجامدا چوار سەربازیان بریندار کرد.
کۆتایی هەفتەش لە دیالە هێرشیان کردە سەر گوندێک و ١١ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کوشت.