کەمپەینێک بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووس (سلێمان ئەحمەد) راگەیەندرا

٢١٠ ڕۆژنامەنووس، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی جیاواز و دەزگای میدیای و ڕێکخراوەکانی بواری ئازادی ڕۆژنامەنووسان لە کەمپینێکدا داوا دەکەن ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت.

لە راگەیەنراوێکدا نوسەران و رۆژنامەنوسان بڵاویانکردەوە" ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی پارێزگای دهۆکەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێن کراوە". 

دەشڵێن" ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان پێمان وایە، ئەوەی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسە دەکرێت، سیناریۆیەکی دووبارەی دەسەڵاتدارانە کە دەیانەوێت هاوشێوەی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی و زیندانییانی دیکەی بادینان، سلێمان ئەحمەدیش بە داتاشینی تۆمەتی بێ بنەما سزا بدەن و زیندانی بکەن، سەلامەتی گیانی سلێمان ئەحمەد لە ئەستۆی ئاسایشی دهۆک و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت". 

دەقى راگەیەنراوەکە: 

کەمپەینێک بۆ ئازادیی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد

هاوپێچ؛ واژۆی ٢١٠ ڕۆژنامەنووس، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی جیاواز و دەزگای میدیایی و ڕێکخراوەکانی بواری ئازادیی ڕۆژنامەنووسان.

بۆ ڕای گشتی: 

"ئێمە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکەین"

ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی پارێزگای دهۆکەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێن کراوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردووشدا وێڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ئازادیخوازان و ئاژانسی ڕۆژنیوز و کۆمپانیای چەتر بۆ ئازادکردنی، ١٠ جار تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد هەوڵیان داوە دۆسییەکەی ببینن و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە.

تەنانەت ڕێگەش نەدراوە بە هیچ پارێزەرێک، وەکالەتی سلێمان ئەحمەد وەربگرێت و کار لەسەر دۆسییەکەی بکات، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە.

ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان پێمان وایە، ئەوەی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسە دەکرێت، سیناریۆیەکی دووبارەی دەسەڵاتدارانە، کە دەیانەوێت هاوشێوەی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی و زیندانییانی دیکەی بادینان، سلێمان ئەحمەدیش بە داتاشینی تۆمەتی بێ بنەما سزا بدەن و زیندانیی بکەن.

هەربۆیە پێمان وایە، ئەرکی هەموو ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و ئازادیی ڕادەربڕینە، بەدەنگ بێن و چیتر ئەم پێشێلکاریی و مامەڵە خراپەی دەسەڵات بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان قەبووڵ نەکەن، کە ئایندەی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات.

لە کۆتاییدا جەخت دەکەینەوە، کە سلێمان ئەحمەد بێ تاوانە و لەسەر کاری ڕۆژنامەوانیی ڕفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە، سەلامەتی گیانیشی لە ئەستۆی ئاسایشی دهۆک و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.

ناوی ٢١٠ کەسایەتی و دەزگا و دامەزراوە کە یاداشتەکەیان واژۆ کردووە: 

شێخ ئەیوب بارزانی- سیاسەتمەدار
شێخ ئەدهەم بارزانی- سیاسەتمەدار
ڕائید فەهمی - سکرتێری لیژنەی ناوەندیی حزبی شیوعیی عێراقیی
محەمەد ئەمین پێنجوێنی - سیاسەتمەدار
مەریوان وریا قانع - نووسەر و ڕەخنەگر
د.سەعید کاکەیی - ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاراس فەتاح - نووسەر
د.ئەحمەد میرە - ڕۆژنامەنووس
غازی فەیسەڵ - فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە
عەلی کەریمی - نووسەر
د.کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
عەلی حەمەساڵح - پەرلەمانتاری پێشووی هەرێم
د.محەمەد کیانی - سیاسەتمەدار
ئاسۆس هەردی - ڕۆژنامەنووس
ڕێبین هەردی - ڕۆژنامەنووس
نیاز عەبدوڵا - ڕۆژنامەنووس
کەمال رەئوف - ڕۆژنامەنووس
د.شێرکۆ کرمانج، ئەکادیمی و نووسەر
ئاوات حیسامەدین - نوێنەری زەردەشتیان
کەمال چۆمانی- ڕۆژنامەنووس
ڕێزان شێخ دلێر - پارێزەر
لەتیف فاتیح فەرەج - نووسەر و رۆژنامەنووس
دڵشاد ئەنوەر - رۆژنامەنووس
تاریق فاتیح - ڕۆژنامەنووس
عەدنان عوسمان - ڕۆژنامەنووس
د.غالب محەمەد - پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
سەرکەوت شەمسەدین - پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
شوان محەمەد -ڕۆژنامەنووس
ئازاد عوسمان، رۆژنامەنووس
د.رەعد رەفعەت - مامۆستای زانکۆ
بابەکر دڕەیی - نووسەر
نەورۆزی مانگر - چالاکوان
ژوان ئەحمەد سەعید - ڕۆژنامەنووس
ئارام سەعید - ڕۆژنامەنووس
د.شێرکۆ کرمانج، ئەکادیمی و نووسەر
شنیار ئەنوەر - چالاکوان
ڕێبین عومەر - ڕۆژنامەنووس
محەمەد حسێن، ڕۆژنامەنوس و توێژەری ئابوری
سیروان غەریب، سەرنووسەری وێستگە نیوز
خالید سلێمان، ڕۆژنامەنوسی ژینگەیی
دکتۆر جەعفەر عەلی - نووسەر و وتەبێژی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ
ستارە عارف - چالاکوان
د. کەمال سەید قادر - رۆژنامەنووس
هاوکار عیزەت میکە - رۆژنامەنووس
خەندە مامەند ، مامۆستا
هێمن مامەند، ڕۆژنامەنوس
بەختیار مستەفا قادر- رۆژنامەنووس
دانا مەنمی - رۆژنامەنووس
شاناز ڕەمزی هیرانی - نووسەر
دڵشاد میرانی - ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
هۆمەر محەمەد – ڕۆژنامەنووس
ئەیاد محەمەد- ڕۆژنامەنووس
مهرەبان حسێن ساڵح - توێژەر
کرمانج گوندیی - پرۆفیسۆر
خەڵەف غەفوور - رۆژنامەنووس
گوڵاڵە سدیق - ئابووریناس
پشدەر بابەکر - رۆژنامەنووس
ڕووناک ساڵح - چاڵاکوانی بواری مافی مرۆڤ
ڕێباز فارووق گڕەوی - چالاکوان
کاوە نادر - چاودێری سیاسی
ئامەد پیران- چالاکوانی مەدەنی
پەری تاهیر- چاڵاکوانی مەدەنی
ئەحمەد عارف - نووسەر
شاسوار عەبدوڵڵا هەرشەمیی - مامۆستا
بەدران محی الدین، نووسەر
دانا عومەر – ڕۆژنامەنووس
هونەر فارس- ڕۆژنامەنووس
دڵزار عارف -ڕۆژنامەنووس
هەورامان وریا قانع- مامۆستای بنەڕەتی
ئەحمەد عەزیز، توێژەر
د.سەهل سابیر - سکرتێری دەزگای ستاندەر
مەلا فەرمان - نووسەر و ئەندامی بۆردی فیدراسیۆنی رۆنووس
عوسمان حمە سەعید - هەڵسوڕاوی مەدەنی
ئارام هادی - ڕۆژنامەنوس
لەنیا بەختیار - ڕۆژنامەنووس
بەشدار عوسمان - ڕۆژنامەنووس
ڕێباز مەجید - ڕۆژنامەنووس
گەلاوێژ حەمزی - چالاکوانی بادینان
نەوزادی موهەندیس - نووسەر
ماجید خەلیل - نووسەر
سەربەست نەریمان، ڕۆژنامەنووس
نەجیبە مەحمود، ڕۆژنامەنووس
چۆلی ئەسعەد - میدیاکار
نەبەز خالید - ڕۆژنامەنووس
موعتەسەم نەجمەدین - نووسەر
گەردە مامەحەمە - چالاکوان
دەوەن مەعروف - نووسەر و رەخنەگر
هاوژین غەریب - رۆژنامەنووس
سامانی وەستا بەکر - ئەندامی بۆردی رۆنووس
پەیمان عیزەدین - پارێزەر
ئیبراهیم عەباس - ئەندامی بۆردی رۆنووس
عەزیز رەئوف - نووسەرو مامۆستای زانکۆ
شیرین تاهیر - نووسەر
سمکۆ سابیر - لێکۆڵەر
هەرێم عوسمان - نووسەر
یاسین محەمەد - میدیاکار
رزگار محەمەد - رۆژنامەنووس
محەمەد مەحمود - رۆژنامەنووس
زریان محەمەد - رۆژنامەنووس
سروە محەمەد - رۆژنامەنووس
فاتیح حەسەن - چالاکوان
ڕەوەز حەمەساڵح - بەڕێوبەری ناوەندی غەزەلنووس
قادر نادر - ڕۆژنامەنووس
ڕۆزا حەمەساڵح - نووسەر و وەرگێڕ
مەنسوور تەیفوری- مامۆستای زانکۆ و نوسەر
نەریمان سابیر- ڕۆژنامەنووس
بەختیار سەعید - هونەرمەند
گمۆ محەمەد - ڕۆژنامەنووس
مژدە عەلی - چالاکوان
هێڤی سەڵاح - ڕۆژنامەنووس
ئارام جەمال- چالاکوان
بێریڤان بەرگارەیی- ڕۆژنامەنووس
تائیف گۆران-رۆژنامەنووس
پەروا عەلی - چالاکوان
هەڤرەس شوان -پارێزەر
گەشە جاف-ڕۆژنامەنووس
شۆڕش ئەمین-چالاکوانی مەدەنی
بورهان قەرەداغی-نووسەر و هونەرمەند
سەنگەر پێنجوێنی-ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ و چالاکوان
مەهدی یوسف- چالاکوان
ھاوڕێ نەھرۆ - چالاکوان
سەرگوڵ قەرەداغی-پارێزەر
عوسمان گوڵپی-چالاکوانی مەدەنی
زمناکۆ ئیسماعیل - ڕۆژنامەنووس
زانا حەسەن - رۆژنامەنووس
ئەنوەر حسێن - ڕۆژنامەنووس
ئەحمەد بابلی - رۆژنامەنووس
سەعد رەعف - رۆژنامەنووس
عەلی فەیزوڵا - نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی
سەعد مەتڵەبی - سیاسەتمەدار
محەمەد شەفیق - رۆژنامەنووس
میقداد حەسناوی - رۆژنامەنووس
محەمەد جیهادی - رۆژنامەنووس
محەمەد ساڵحی - رۆژنامەنووس
ئەحمەد روبەیعی - رۆژنامەنووس
سام زەهرونی - رۆژنامەنووس
سەرا سەعد - راگەیاندنکار
لیندا - رۆژنامەنووس
رامان شاهین - هونەرمەند
محەمەد روبەیعی، راگەیاندنکار
زولفەقار فازڵ - رۆژنامەنووس
حسێن هادی، رۆژنامەنووس
زاهیر موسا، نووسەر
مەیسەم حەربی، نووسەر و شاعیر
حسام حاج، پێشکەشکار
شامیل قادر، نووسەر و رۆژنامەنووس
بتول حەسەن، پێشکەشکار
زەینەب خەفاجی، رۆژنامەنووس
بەرهەم لەتیف - رۆژنامەنووس
ئاراس ئیبراهیم - رۆژنامەنووس
کەلسووم حسێن - رۆژنامەنووس
بەهرە عومەر - رۆژنامەنووس
ئاڤێستا لاولاو - راگەیاندنکار
ژیان سان - راگەیاندنکار
بینایی عومەر -راگەیاندنکار
هاوژین شوانە - راگەیاندنکار
سنوور رەحمان - رۆژنامەنووس
توانا مستەفا - رۆژنامەنووس
میران سابیر - راگەیاندنکار
بڕوا عەبدولڕەحمان - رۆژنامەنووس
شادیار شۆڕش - رۆژنامەنووس
تەوار عادل - رۆژنامەنووس
شاتوو محەمەد - رۆژنامەنووس
کارزان کەلهوڕی - رۆژنامەنووس
محەمەد عەزیز - راگەیاندنکار
رێبین هەورامی - رۆژنامەنووس
عەبدولڕەحمان حسێن - رۆژنامەنووس
عەزیز کۆیلو ئۆغلوو - ڕۆژنامەنووس
بۆتان گەرمیانی - ڕۆژنامەنووس
ئەرکان محەمەد - ڕۆژنامەنووس
سیروان ڕەشید - رۆژنامەنووس
بنار هیدایەت - ڕۆژنامەنووس
سیروان حسێن - ڕۆژنامەنووس
سیهام ڕۆژ - ڕۆژنامەنووس
ناسیار مستەفا - ڕۆژنامەنووس
شایی ئارام - ڕۆژنامەنووس
بڕوا ئەسعەد - ڕۆژنامەنووس
موحسین کەریم - ڕۆژنامەنووس
شادی عومەر - رۆژنامەنووس
شۆڕش خالید - ڕۆژنامەنووس
ئاودێر عومەر - ڕۆژنامەنووس
عەلی عەبدولسەمەد - ڕۆژنامەنووس
سۆران ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس
هێرش ڕەشید - ڕۆژنامەنووس
کاروخ حەسەن - پارێزەر
هێمن حسن - ڕۆژنامەنووس
ئارام قەرەداخی - ڕۆژنامەنووس
هێمن ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس
پەرێز سابر - ڕۆژنامەنووس
هەژار ئەنوەر - ڕۆژنامەنووس
هونەر حەمە ڕەشید - ڕۆژنامەنووس
گۆران عەبدوڵا - ڕۆژنامەنووس
جیهاد جەلال - ڕۆژنامەنووس
باران گەرمیانی - رۆژنامەنووس
ئیمان سەلیم - ڕۆژنامەنووس
سیڤا ئازاد - ڕۆژنامەنووس
مەعاز فەرحان - ڕۆژنامەنووس
ئاوات خێروڵا - رۆژنامەنووس
فەرمان حەسەن - پارێزەر
فەرمان سادق - ڕۆژنامەنووس
ڕێبین محەمەد - ڕۆژنامەنووس
سەرکەش - وەرگێڕ

دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ
ڕۆژنامەی هاوڵاتی
ڕادیۆی دەنگ
ڕۆژنامەی نەوژین
سپی میدیا
شارپرێس
وێستگە نیوز
ئاژانسی ڕۆژنیوز
کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی


PM:07:25:04/12/2023