حكومه‌تی هه‌رێم: تاكو ئێستا نزیكه‌ی ١٧٥ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆماركراون

تا ئێستا ١٧٥ هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمارکراون.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند" نزیکەی ١٧٥ هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کراون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت".

هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاندووە" پێنج بانک بەشدارییان لە پرۆژەی (هەژماری من) کردووە و تۆمارکردنی فەرمانبەرانیش بەردەوامە".

پرۆژەی هەژماری من پڕۆژه‌یه‌كی بانكی حکومەتی هەرێمی کوردستانە( ماوە بۆ درێژکراوە)  بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە.




PM:10:44:05/12/2023