کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری راگەیاند


کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی سێ شەممەی راگەیاند و، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژهەڵاتی هەرێم بەفرو باران دەبارێت، بەڵام لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلەکە کۆتایی دێت، هاوکات هۆشداریش دەدرێت لە هاتنی تەمومژێکی چڕ.
 
کەشوهەوای ئەمڕۆ دوو شەممە بەم شێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەل نمە باران و بەفری پچرپچر لەم ناوچانە . 
لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە . لەکاتەکانی شەو پێشبینی دروست بوونی تەم دەکرێت لەناوچەجیاجیاکاندا و زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە تاکوو کاتەکانی بەیانی زوو رۆژی سێ شەمە بەردەوامی دەبێت.
خێرای با، لەسەرخۆ - مامناوەند ٢٠-١٠ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، بەگشتی کەمێک بەرز دەبنەوە بە ١-٢ پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی.
مەودای بینین، لە نێوان  ٧-٩ کم دەبێت لەکات و شوێنی تەم کەمتر دەبێت لە ١ کم . 
 .
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەجیاجیاکاندا وە زیاتر لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم. 
خێرای با، لەسەرخۆ ١٥-١٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت لەکات شوێنی تەم کەمتر دەبێت لە ١ کم. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ١٦پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٤ پلەی سیلیزی
رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو



PM:12:01:25/12/2023