کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە دواینیوەرۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دواینیوەرۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە. 


AM:10:26:27/12/2023