خۆپشاندەرانی خەلەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا ئێستا ڕێگەی سەرەکی نێوان (دوکان و ئیدارەی ڕاپەڕین)یان داخستووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان هاوڵاتی گوندەکانی سەر بە ناحیەی خەلەکان خۆپیشاندانیان لە دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و لە سەروو هەمووشیانەوە کەمیی کارەبا و خراپیی ڕێگەوبانەکان ئەنجام دا.
خۆپیشاندەران ڕێگەی ڕێگەی سەرەکی نێوان (دوکان و ئیدارەی ڕاپەڕین)یان داخستووە و خێمهیان ههڵدا و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رێگاکەیان داخستووە و رێگا نادەن هیچ ئۆتۆمبێڵێک لە ناحیەکەوە بچێتە دوکان.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ناڕەزایی هاووڵاتییانی خەلەکان دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و بە تایبەتیش کارەبا دەستیپێکردووە و تا ئێستاش داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.