بەپەلە: هێرشێکی داعش لەجەلەولا تێک شکێنرا

چەکدارانی داعش کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەو لە قۆڵی وادی عوسەج وبەنزینخانەوە هێرشێکیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، پاش کاتژمێرێک شەڕ ‌هێرشەکە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.

سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەسپی  میدیای راگەیاند کە کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەو ٦ ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی داعش لە نزیک شارۆچکەی جەلەولا لەهەردوو بەرەی شەڕی وادی عوسەج و بەنزینخانە هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگەو شەڕێکی قورس لەنێوان هەدوولادا روویدا.

سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات پاش کاتژمێریک شەڕ چەکدارانی داعش شکان و هەڵهاتنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

سەرچاوەکەی سپی رایگەیاند کە هێزی پێشمەرگە هێج زیانێکی گیانی نییە، تا ئێستا زیانەکانی داعشیش نەزانراوە.

هەر ئەمشەو بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای خانەقین – جەلەولا لەنزیک کارگەی قیرەکە بە ئۆتۆمبیلێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقیەوەو لەئەنجامدا ٥ پێشمەرگە شەهیدبوون.  



PM:11:22:06/10/2014