داعش لەجەلەولا لەقۆڵێکەوە شکاوە، لەقۆڵێکی ترەوە شەڕێکی قورس لە ئارادایە

لەجەلەولا کاتژمێر ١٠ ی شەو چەکدارانی داعش لە دوو قٶڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە قۆڵێکەوە شاکن، بەڵام تا ئێستا شەرێکی قورس لە قۆڵەکەی ترەوە کە کوباشی یە درێژەی هەیە.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند کە داعش شەوی ٦ ی تشرینی یەکەم لەدوو قۆڵەوە هێرشیان کرد سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە. لە قۆڵی وادی عوسەج کە تەنها ٢ کم دوورە لە جەلولاوە، هەروەها لە قۆڵی کوباشی کە چەند کیلۆمەترێک دوورە لەرێگای ستراتیژی سەعدیە- جەلەولاوە. 

سەرچاوەکەی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە قۆڵی وادی عوسەج شەرەکە تەنها یەک کاتژمێر بەردوام بوو، داعش تێک شکان و لەمەیدانی شەڕەکە هەڵهاتن، بەڵام تا ئێستا شەڕێکی قورس لە قۆڵی کوباشی بەردەوامە.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە رەنگە سبەی زیانەکانی گیانییەکانی داعش روون بێتەوە کەچەند کوژراویان هەیە. 
ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای خانەقین – جەلەولا بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقیەوەو ٥ پێشمەرگە شەهیدبوون.



AM:01:07:07/10/2014