"بە ئامانجگرتنی شاری هەولێر پێشێلکردنی سەروەری عێراقە"

سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی بۆردومانەکەی ئێران دەکات کە شەوی ڕابردوو شاری هەولێری کردە ئامانج و ڕووداوەکە " بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق" ناو دەبات. 

لەتیف ڕەشیدا سەرۆك كۆماری عێراق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە" بە توندی ئیدانەی بۆردوومانەكەی هەولێر دەكەین كە پێشێلكارییە بۆ سەروەری عێراق".

دەشڵێت" دەبێت یەكلاكردنەوەی بابەتە ئاڵۆزەكان لە ڕێی دانوستانی هاوبەشەوە بێت، نەك هێرشی سەربازی كە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەكەش دروست دەكات".

شەوى ڕابردوو سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەکی جۆری بالیستی چەند ناوچەیەکی هەولێری کردە ئامانج، لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسى دیکەش برینداربوون.


AM:11:37:16/01/2024