کەشناسی: باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات لە لە سبەی دووشەممەوە بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان  بە گشتی نیمچە هەور دەبێـت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی دووشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و لە ئەنجامی هاتنی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکرێت  باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت،  هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا و لەکاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ نمە باران دەبێت لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی  سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆک،  لە ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت باکوور و باکووری ڕۆژئاوی پارێزگاکە، و پلەکانی گەرما (١- ٣) پلە بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٥ سیلیزی

کەرکوک : ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١١ پلەی سیلیزی



AM:11:19:21/01/2024