کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانیی ئەڵمانیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر راگرت و سەرنشینەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە گەشتەکانیان راگرتووە.
کۆمپانیای " یۆرۆوینگز " ئەڵمانی ئەمڕۆ ٢٦ ی کانوونی دووەم لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە سەرجەم ئەو سەرنشینانەی ئاگادارکردۆتەوە بەهۆی بارودۆخی ئێستای عێراق و سەلامەتی گیانی سەرنشینەکان بڕیاریان داوە سەرجەم گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رابگرن.
راگرتنی گەشتی ئەم کۆمپانیایە لە کاتێکدا کە لە ١٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ەوە هەفتانە چەندجارێک بە بیانووی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا کە نزیک فڕۆکەخانەیە لە رێگای درۆنە هێرشدەکرێتە سەر هەولێر و گەشتەکان رادەگیرێن و دوا دەکەون.