ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری کۆمار، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ئەمشەو له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" سه‌ركۆنه‌ی توندی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌کەین كه له شه‌وی ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ژماره‌یه‌ك له پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا گیان لەدەستدان و برینداربوونی ده‌یان ئه‌ندام و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه هێرشێكی جددییه بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی فه‌رمی عێراق".
ئەوەش هاتووە" هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، رێگه‌پێدانی خۆی بۆ حكومه‌ت نوێكرده‌وه و پاڵپشتیشی بۆ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان و ئاماده‌بونیان له ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگه‌وه، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا كه له ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكادا پشتڕاستكرایه‌وه".
ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختیشی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره هێرشێك كرده‌وه كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بكاته ئامانج، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ڕاوێژكاری و مه‌شقی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن ره‌تكرده‌وه.
بەرەبەیانی دوێنێ شەممە فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان (٨٥) هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و سوریا دەستپێکردووە و شوێنەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە میلیشیاکانی نزیکیان کردووەتە ئامانج.
لە بەرامبەردا باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی هێرشەکانە (١٦) کەس گیانیان لەدەستداوە و (٢٥) کەسی دیکەش برینداربوون.