پەنتاگۆن: هێشتا وەڵامدانەوەکانمان تەواو نەبووە

وەزرەتی بەرگری ئەمەریکا بە دووری نازانێت جارێکی تر لە وەڵامی هێرشەکانی سەر هێزەکانی وەڵامبداتەوەو رایگەیاند" ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر وەڵام دەدەنەوە و وەڵامدانەوەیان بۆ هێرشی سەر هێزەکانیان هێشتا تەواو نەبووە".  

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ ی شوبات، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتەبێژەکەی پات رایدەر، رایگەیاند" ئامانجی ئەمەریکا جەنگ نییە لەگەڵ هیچ لایەنێک، تەنها ئامانجی لەناوبردنی گروپە چەکدارەکانە".

لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، رایگەیاند " ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر وەڵام دەدەینەوە".

لەبارەی لەناوبردنی بنکەی میلیشیاکان لە عێراق و سوریا لە ئەنجامی هێرشی هەینی فڕۆکەکانی ئەمەریکا، پات رایدەر، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ئامانجانەی رۆژی هەینی رابردوو لە عێراق و سوریا بۆردومانیان کردوون بەرێژەیەکی زۆر لەناوچوون.

ئاشکراشیکرد کە ئەوان دوای هێرشەکە حکومەتی عێراقییان ئاگادار کردۆتەوە.

پات رایدەر وتەبێژی پەنتاگۆن دەشڵێت "هێزە ئەمنییە فەرمییەکان لە عێراق ناکەنە ئامانج و لەگەڵ عێراق هاوکاری یەکتر دەبن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و حکومەتی عێراق هاوبەش و هاوکاری ئەمریکایە".



AM:12:19:06/02/2024