عەلی ڕەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی، ڕاستەوخۆ لە کەناڵی 3ی ئێران قسەی باسی لە دورکەوتنەوەی کرد لە بەڕێوەبردنی جامی ئاسیا.
فەغانی وتی: ڕێگەم پێنادرێت باسی ئەیمەن حسێن بکەم، هەروەها بەهۆی سەرکەوتنی ئێران بۆ قۆناغەکانی کۆتایی جامی ئاسیا نەمتوانی ناوبژیوانی بکەم ".
عەلی ڕەزا فەغانی ناوبژیوانی وتیشی: دوای یارییەکەی عێراق هەستم بەوە کرد بەخێرهاتن ناکرێم لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە.
عەلی وتیشی: بەهۆی داواکارییەک لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشە، پێش وادەی خۆی قەتەرم بەجێهێشت.