لاهور جه‌نگی داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بكه‌ن و دەشڵێت" ژیان و گوزه‌رانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه".
لاهور جه‌نگی، ئەمشەو یەکشەممە له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه" وه‌ك هه‌موتان ئاگادارن هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی ناهه‌مواری سیاسی و ئیداری هه‌ستیار و پڕ له كێشه و قه‌یران دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ژیان و گوزه‌رانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، بێبازاڕی و خراپی دۆخی كاسبكاران و ئیفلیجبونی زۆرینه‌ی كایه‌كان و بێهیوابونی گه‌نجه‌كانمان لێمان ده‌خوازێت كه به هه‌موومان ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره تێپه‌ڕێنین، پێكه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین كه رێگا له نغرۆبونی زیاتر بگرێت و جۆرێك له هه‌ستانه‌وه و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵك جێگیر بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له ئێستادا ته‌نیا و ته‌نیا به به‌شداریكردنی فراوانی ئێوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا".
دەشڵێت" به‌م په‌یامه ده‌مه‌وێت داواتان لێبكه‌م كه گرنگه له ئێستاوه به هیوا و ئومێدێكی زۆره‌وه خۆتان ساز و ئاماده بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن، ئه‌و گه‌نجانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه به‌شداری ده‌كه‌ن سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و خۆیان تۆمار بكه‌ن، زۆر گرنگه به بایه‌خه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بڕوانن كه چه‌ند جارێكه به ئه‌نقه‌ست و له ترسی گۆڕانكاری دواده‌خرێ، به‌ڵام له‌وه دڵنیابن كه هه‌ر ده‌بێ بكرێ، له ئێستاشدا به‌و به‌دواداچون و زانیارییانه‌ی لای من هه‌ن، تاكه ڕێگای گۆڕانكاری سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنن و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی مه‌به‌ستییه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و حوكمڕانییه‌كی باش بڕوات".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی:
هاونیشتمانییانی خۆشەویست، دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئەم کاتەتان باش...
وەک هەمووتان ئاگادارن هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی ناهەمواری سیاسی و ئیداری هەستیار و پڕ لە کێشە و قەیران دا تێپەڕ دەبێت، ژیان و گوزەرانی زۆرینەی خەڵکی کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە، بێبازاڕی و خراپیی دۆخی کاسبکاران و ئیفلیجبوونی زۆرینەی کایەکان و بێهیوابوونی گەنجەکانمان لێمان دەخوازێت، کە بە هەموومان ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنین، پێکەوە سەرەتایەکی نوێ دەست پێ بکەین کە رێگا لە نغرۆبوونی زیاتر بگرێ و جۆرێک لە هەستانەوە و سەرپێخستنەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک جێگیر بکەین، ئەوەش لە ئێستادا تەنیا و تەنیا بە بەشداریکردنی فراوانی ئێوەی دەنگدەران دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا.
بەم پەیامە دەمەوێ داواتان لێبکەم کە گرنگە لە ئێستاوە بە هیوا و ئومێدێکی زۆرەوە خۆتان ساز و ئامادە بکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، ئەو گەنجانەی یەکەمجاریانە بەشداری دەکەن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بکەن و خۆیان تۆمار بکەن، زۆر گرنگە بە بایەخەوە بۆ ئەو هەڵبژاردنە بڕوانن، کە چەند جارێکە بە ئەنقەست و لە ترسی گۆڕانکاری دوادەخرێ، بەڵام لەوە دڵنیابن کە هەر دەبێ بکرێ، لە ئێستاشدا بەو بەدواداچوون و زانیارییانەی لای من هەن، تاکە ڕێگای گۆڕانکاری سندووقەکانی هەڵبژاردنن و کۆمەڵی نێودەوڵەتی مەبەستییەتی هەرێمی کوردستان بەرەو حوکمڕانییەکی باش بڕوات.
رووداوەکانی دوو ساڵی رابردوو زۆر هاوکیشەیان لە ناوخۆی هەرێم و واقیعی سیاسیی عێراق و ناوچەکە گۆڕیوە کە وا دەکات دۆخی سیاسیی ئێستا و دوو ساڵ لەمەوبەر بە تەواوی جیاواز بێت، ئەو جیاوازییەش دەسەڵاتداران پێش خەڵک هەستیان پێکردووە، بۆیە هەڵبژاردن دوادەخەن. لەوەش دڵنیابن ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە و تەنانەت کۆمەڵی نێودەوڵەتی پڕ بایەخ نەبوایە فشاریان نەدەکرد بۆ ئەنجامدانی، بە دیوەکەی تریشدا ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە کاریگەر نەبوایە ئەو حیزبانەی ئێستا بە ئەمری واقیع دەسەڵاتدارن هێندە خۆیان لە ئەنجامدانی نەدەدزییەوە و هەرجارە و بە بیانوویەک دوایان نەدەخست، هەر لێرەشەوە داواکارم سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەزووترین کات کۆببێتەوە و وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات، داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەکەم وادەی دەرکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان درێژ بکاتەوە، تا دەرفەت بدرێت بەو دەنگدەرانەی کە هێشتا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە و کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست...
ئێستا دەسەڵاتی سیاسی و ئیداریی حیزبەکانی هەرێم هەرگیز وەک پێشتر نییە، ئەجێندا هەرێمایەتییەکان مەترسیدارن، پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، حکومەت کاربەڕێکەرە، فرۆشتنی نەوت بە بۆری ڕاگیراوە، کێشە داراییەکان لەگەڵ عێراق ئاڵۆزتربوون، مامۆستایان لەسەر شەقامەکانن و ناڕەزایەتییان فراوان و فراوانتر دەبێت، خەڵک تەواو بێزارە، لە پاڵ هەموو ئەوانەدا دەسەڵاتی سیاسی هێشتا بەناوی شەرعییەتی دەنگی خەڵکەوە لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم قسە دەکات، لێرەوەیە بە گرنگی دەزانم لە رێگای بەشداری هەڵبژاردنەکانەوە دەرفەتێک هاتۆتە پێشەوە شەرعییەتی دەنگی خۆتان بدەن بەو هێزانەی کە پێتان وایە دەتوانن خزمەتتان بکەن و سەرەتایەکی نوێ و جیاواز دەهێننە کایەوە.
دەنگدەرانی ئازیز، بەتایبەت ئەو گەنجانەی کە یەکەمجارتانە بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن، تەنیا دوو رۆژ ماوە، کە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بکەن و ناوی خۆتان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی دەرفەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە دەست نەدەن، ساڵانێکی زۆرە تەحەمولی حوکمڕانییەکی ناتەندروست دەکەن، هەموومان پێکەوە ئەرکمانە شان بدەینە بەر چاککردنی ئەم دۆخە و گێڕانەوەی هیوا و هێنانە کایەی سەردەمێک کە حوکمڕانی لەبری گرووپ و تاقمێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت، راستییەکی تەواو حاشاهەڵنەگریشە کە خوای گەورە نە لەخراپەوە بۆ باش و نە لە باشەوە بۆ خراپ ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەی ناگۆڕێ ئەگەر خەڵک خۆی بەو ئەرکە هەڵنەستێت، بۆیە ئەرکی من و ئێوەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و گەنجان و ژنان و مامۆستایان و تەواوی مووچەخۆران و سەرجەم چین و توێژەکانە، کە هەوڵبدەین سەرەتایەکی نوێ بۆ خەڵک و خاکی ئەم هەرێمە دەستپێبکەین، ئەوەش بەرپرسیارێتییەکی دەستەجەمعییە و دەبێ هەمووان بە ئەرکی ئینسانی و ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیانی بزانن.
خوای گەورە ئێوە و هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک بپارێزێ.
هەر شاد و سەرکەوتووبن.
لاهور شێخ جەنگی