٧ حزبی کوردستانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کۆدەبنەوە


لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، حەوت حزبی کوردستانی بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەمڕۆ ٦ـی ئازاری ۲٠۲٤ سازکرا، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم هەریەک لە حزبی شیوعی و سۆسیالیست و حزبی زەحمەتکێشان و پارتی کرێکاران و رەنجدەران و پارتی پارێزگاران  و یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداریان کردو ئامانج لە کۆبوونەوەکەش پێهکێنانی هاوپەیمانییەک بووە لە نێو ئەو حەوت حزبەدا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەو حەوت حزبە لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیدا کە هەرێم دەبێت لە چوار بازنەی هەڵبژاردن کەمتر نەبێت، مەترسی لە دەرنەچوونی ئەم حزبانە دروستبووە، بۆیە بەشداربوانی ئەم لایەنانە دەگەرێن بەشوێن هاوپەیمانێتیدا بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی پارێزگاکان دەنگی پێویست بەدەستبهێنن تا بتوانن بگەنە پەرلەمان.  



PM:11:57:06/03/2024