یەکەم هاوپەیمانی لە نێوان چوار حزبی کوردی تۆمار دەکرێت

بە پێی زانیارییەکانی (سپی) ئەمڕۆ یەکەم هاوپەیمانییەتی کوردی لە نێوان حزبی شیوعی و زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكرات و بزووتنەوەی گەلی دیموکراتی کوردستان پێكدێت و بڕیارە محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە بێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ راگەیاندنێکیان بڵاونەکردووەتەوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو چوار حزبە رازی بوون بەیەكەوە هاوپەیمانێتییەك پێكبهێنن تا ئیستا بەفەرمی ناوی نازانرێت دەکرێت و سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەش لە هەولێر حزبی شیوعی و لە سلێمانی سوسیالیست و لە دهۆک زەحمەتکێشان سەرۆکایەتی دەکات.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کورسی کۆتاکان نەمان و کورسییەکانی بۆ ١٠٠ ژمارە کەم کرایەوە و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی  پەرلەمانی کوردستان (٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزارو ٤٠٥) كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە،ولە کوێ ئەم ژمارەیەش (٢ ملیۆن و ٧٨٤ هەزارو ٣٠٣)كەس واتە بەرێژەی (٧٣%)، كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و ملیۆنێك و ٥ هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.



PM:12:03:14/03/2024