لە بەسرە راگری کۆلیژێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر خوێندکارێک

هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای بەسرا ڕاگری كۆلێژێكی زانكۆی بەسرایان بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچە قوتابییەكی كۆلێژەكەی دەستگیر كرد.

ئەمڕۆ پێج شەممە ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید) بڵاویکردەوە، عیماد شەعلان شاوی ڕاگری كۆلێژی زانستەكانی كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیا لە زانكۆی بەسرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێت ئەمەش دوای ئاشكرابوونی چەند وێنە و گرتەیەكی ئەو راگرە لە كاتی دەستدرێژكردنە سەر كچە قوتابییەكی لە نووسینگەی ڕاگرایەتی كۆلێژەكەی.

هێزە ئەمنییەکان رایانگەیاندووە کە ئەم راگرە پێشینیەی لەم جۆرە تاوانەی هەیەو، ئەمە یەكەم جار نەبووە، شاوی دەستدرێژیی سێكسی بکاتە سەر کچە قوتبانییەکانی.

هێزە ئەمنییەکان ئاشکرایان کرد کە شاوی خۆی وێنەكانی گرتوون و بۆ هەڕەشەكردن لە یەكێك لەو كچانە بەكاری هێناوە، تاوەكو جاری تریش بچێتەوە لای و دەستدرێژیی بكاتە سەر، كچە قوتابییەكەش بوێری هەبووە و وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كردووەتەوە، دوای ئەوەی وێنەی رووخساری خۆی داپۆشیبوو، بەم شێوەیە بابەتەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراق دەنگدانەوەی گەورەی بەدوادا هات و ئەمڕۆ ڕاگری كۆلێژەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.



PM:09:10:21/03/2024