تا رۆژی جەژن کەشی هەرێم جێگیر و هەتاوی دەبێت

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات کە هەرێمی کوردستان بە کەشێكی جێگیردا تێدەپەڕێت و تا رۆژی جەژن کەشێکی هەتاوی بەسەر ببات بەبێ بارانبارین.

ماڵپەڕی کەشوهەوای جیهانی ئەکوا وێزەر لە پێشبنییەکانی خۆیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو هەتاوی و بەهاری دەبێت و باران نابارێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە ١٠ ی نیسانەوە شەپۆلێکی باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە راگەیاندنی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (٢ تا ٣) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.  

 



PM:08:15:29/03/2024