شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێن
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری دەرکرد کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکات.
وزیری پەروەردە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ پێش جەژن سەرجەمیان دابەشدەکرێت ".
لەبارەی مووچەی مانگی سێ ی مووچەخۆرانی هەرێمەوە هەرچەندە وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی لەبەغدایە، بەلآم تا ئێستا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ٣ لە بەغداوە نەدراوە.
PM:04:18:03/04/2024