محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی سۆسیال دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکرات لە گوندی گوڵەخانە بەڕێوەچوو کە تێیدا بە زۆرینەی دەنگ محەمەد حاجی مەحمود، بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆنگرەی ئەمڕۆی سۆسیال دیموکراتدا دەنگ لەسەر ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش دەدرێت، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆک لادەبرێت و بە فەرمی عەبدوڵا حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتەکە دووردەخرێتەوە.


PM:02:11:04/04/2024