لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت" تا ئێستا دیار نییە کەی بە دیاریکراوی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت". 

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕایگەیاند" سبەینێ دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەوقافی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەکان کۆدەبێتەوە و لە دوای بەربانگ بڕیاری کۆتایی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سبەینێ بە بەڵگەوە مانگ نەبینرێت ئەوا ڕەمەزان (٣٠) ڕۆژ تەواو دەکات ئەگەر بە بەڵگەوە بینرا ئەوە ڕەمەزان دەبێتە (٢٩) ڕۆژ و ڕۆژی سێشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان. 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم جەختیشیکردەوە، ئەو رۆژانەی وەک جەژنی ڕەمەزان دیاریکراون هیچ بنەمایەکی راستیان تێدا نییە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاری کۆتایی دەدات.


PM:07:10:07/04/2024