دوو وڵات چوار شەممەیان کرد بە جەژن


کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی چوار شەممەی کرد بە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەلی ڕەزا موەحدنژاد، ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند " مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ ٢٩ رۆژە و رۆژی چوارشەممە، ١٠ ی نیسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت".

هەروەها ئەمڕۆ حکومەتی تورکیاش رایگەیاند کە رۆژی چوار شەممە جەژنە. 

تا ئێستا نە شیعەکانی عێراق، نە سونە کە بەشی زۆری کوردی عێراقیش سوونەن رۆژی جەژنیان رانەگەیاندووە.

زۆر دەگمەن روودەدات کە شیعە مەزهەبەکان و سونە مەزهەبەکان پێکەوە لە یەک رۆژدا بیکەن بە جەژن وەک ئەم جەژنە تورکیاو ئێران رایانگەیاند کە چوار شەممە بیکەنە یەکەم رۆژی جەژن. 

لە راگەیاندنی بۆنە ئاینییەکانیدا شیعە و سونە مەزهەبەکان دەبن بە دوو بەشەوەو هەمیشە شیعەکان رۆژێک دوای سوننەکان جەژن دەکەن، هەرچی سونەکانە رۆژێک پێش ئەوان جەژن دەکەن.

 



PM:01:00:08/04/2024