سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

سعودیە بڕیاریدا سبەینێ‌ تەواوكەری مانگی ڕەمەزان بێت و ڕۆژی چوار شەممە دەكرێتە جەژن.

روانگەی تەمیری گەردونناسی سعودی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە مانگ لە ئاسمان بەدی نەکراوە و رۆژی سێ شەممە دەبێتە تەواوکاری مانگی رەمەزان و رۆژی چوار شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دوو وەڵاتی ئێران و تورکیاش رایانگەیاند کە چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.



PM:06:41:08/04/2024