لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

لە دوو شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەسووڵ گەلەبان ڕۆژنامەنووس لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستگیرکرا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنی ڕەسووڵ گەلەبان، دوای سکاڵای داواکاری گشتی و شۆڕشی ورمێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕوویداوە.

ڕەسوول گەلەبان بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی (ئورمیە ٢٤)ە و وەکو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش کاری کردووە. 

هەروەها ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە،  د. ئیرەج محەمەد زادە ڕۆژنامەنووسی تەمەن (٤٥) ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای ئەو شارە بە بڕیاری داواکاری گشتی بانگ کراوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەجێ دەستگیرکراوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژنامەنووس، چالاکانی ڕاگەیاندن، هەروەها بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لە یەکێک لە زانکۆکانی تاران، دوای دەستگیرکردنی بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری کرماشان گواسترایەوە.


PM:07:03:08/04/2024