نرخی زێڕ لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٣٥٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٣٢٩ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٦٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥١٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٩٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٢٧) هەزار دینارە.


PM:12:01:10/04/2024