لە دووەم ڕۆژی جەژندا گه‌نجێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ گەنجێک گیانی لەدەستدا. 

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە" لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا تۆکسۆن وەرگەڕاوە کە لە ئەنجامدا گەنجێک گیانی لەدەستدا". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، گەنجەکە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 


PM:02:05:11/04/2024