پارێزگاری سه‌لاحه‌دین رائید ئیبراهیم رایگه‌یاند " سووپای عێراق هێرشێکی به‌رفراوان و گشتی به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی ناوچه‌کانی باکوری تکریت و بێجی به پاڵپشتی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق و ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێکردووه".
هه‌روه‌ها لیوا ئایاد ئه‌حمه‌د لهێبی به ئاژانسه‌کانی راگه‌یاندووه که هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق له پێشره‌ویدان و داعشیان له‌ناوچه‌ی حه‌مرا که بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کیان بووه ده‌رپه‌ڕاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی ئاگادار رایگه‌یاند" پرۆسه‌ی رزگارکردنی باکوری تکریت و قه‌زای بێجی که ئه‌مرۆ ده‌ستی پێ‌کرد پێشنیاری راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکابووه‌و ئامانجه‌که‌ی بڕینی رێگای کۆمه‌کی سه‌ربازی داعشه له‌نێوان ئه‌و ناوچانه‌ی تکریتدا".
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ژماره‌یه‌کی زۆری داعش له‌م هێرشانه‌ی سووپای عێراقدا کوژراون.