سەرۆکی ئێران: بچووکترین هێرش لە ئیسرایلەوە، وەڵامێکی توندو بە ئازاریان دەدەینەوە

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە هێرشی ئەم کۆتایی هەفتەیە بۆ سەر ئیسرائیل دەچێتە خانەی "بەرگری ڕەواوە".

ئیبراهیم ڕەئیسی لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا وەک میدکانی قەتەر بڵاویان کردۆتەوە وتوویەتی " پێشتر بە فەرمی ڕامانگەیاندووە؛ ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی ڕاستەقینە) بە ئامانجی سزادانی دەستدرێژکار بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە”. 

ئیبراهیم ڕەئیسی وتووشیەتی " ئێستا بە توندی ڕایدەگەیەنین کە بچوکترین ڕێوشوێن لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بگیرێتەبەر، بە دڵنیاییەوە  وەڵامدانەوەیەکی بەرفراوان و بەربڵاو و بە ئازارمان دەبێت".

شێخ تەمیم بن حەمەد لەو پەیوەندیە تەلەفونییەدا، وەک ئاژانسی هەواڵی قەتەر  بڵاویکردووەتەوە، جەختی لەسەر "زەروورەتی کەمکردنەوەی هەموو جۆرەکانی بارگژی و فروانبوونی ناکۆکییەکان کردۆتەوەو، هەروەها جەختی لە  دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا کردووەتەوە”.

ئاژانسەکەی قەتەری زیادی کرد" لە میانی بانگەوازەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کردەوە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی و کۆتایی بۆ پرسی فەلەستین لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام و هەمەلایەنە لە کەرتی فەلەستین هەرێمەکە."



PM:04:07:16/04/2024