کاندیدێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دورخستەوە. 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە گشتاندنێکدا بڕیاریدا کاوار نیعمەت محەمەد کە کاندیدی بەرەی گەلە لە بازنەی دهۆک دووربخاتەوە. 

هەروەها کۆمسیۆنی عێراق بڕیاریداوە نەرمین محەمەد ساڵح کانیدی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە بازنەی هەولێر بۆ لیسەتەکە زیاد بکات تا ڕێژەی کاندیدی ژن پڕبکاتەوە.


AM:10:22:17/04/2024